پۆسته‌كان

ئەو خۆراکانەی ئاستی بینینی چاو بەهێز دەکەن




چاو یەکێکە لە سەرەکیترین بەشەکانی لەشی مرۆڤ و گرنگیەکی زۆری هەیە، هەر بۆیە پێویستە مرۆڤ پارێزگاری لێ بکات ئەو خواردنانە بخوات کە بۆ چاو بەسوودە.

ئەو خۆراکانەی کە ئاستی بینی چاو بەهێز دەکەن و لەڕووی تەندروستیەوە بەسووودن کامانەن:

گوێزەر
ئاشکرایە کە گوێزەر یان هەر میوەیەک کە ڕەنگی پرتەقاڵی بێت یارمەتی بەرزکردنەوەی توانای بینین و پاراستنی چاو دەدات، ئەوەی جێگەی سەرنج و پرسیارە بۆچی میوە ڕەنگ پرتەقاڵییەکان بەسوودن بۆ چاو؟

چونکە ئەم میوانە دەوڵەمەندن بە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین A، ئەم ڤیتامینەش یارمەتی تۆری چاو و بەشە گرنگەکانی چاو دەدات کە بە ئاسانی و چالاکانە کرداری بینین ئەنجامبدەن، بەڵام تەنها بوونی ڤیتامین A لە پێکهاتە خۆراکییەکانی ڕۆژانەماندا بەس نییە بۆ بوونی چاوێکی تەندروست.

سەوزە گەڵادارەکان
بە گشتی سەوزەکانی وەک کەلەرم و بروکلی و قەرنابیت دەوڵەمەندن بە ماددەی ئەنتی ئۆکستنس، کە یارمەتیدەرێکی باشن بۆ ڕێگرتن لە لێڵ بوونی چاو و چارەسەرکردنی.

‌هێلکە
زەردێنەی هێلکە سەرچاوەی سەرەکی ماددەکانی (zeaxanthin)ە لەگەڵ ماددەی زینک یاخوود تووتیا، ئەمەش  یارمەتی چارەسەرکردنی لێڵی چاو و ئەو کێشانە دەدات کە لەکاتی بینیندا دێنە بەردەم چاو هاوکا ئاستی بینین تێکدەدات و دەبێتە هۆکاری هاتنی ئاوی سپی چاو. 
میوە ترشەکان و شاتوو
ئەم میوانە یەکێکن لە سەرچاوە باشەکانی ڤیتامین و دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C، هەربۆیە خواردنی میوەش یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕێگرتن لە کێشەی  لێڵ بوونی چاو و هاتنی ئاوی سپی چاو.

بادام
بادام دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E، لێکۆڵینەوە نوێیەکان ئەوە نیشان دەدەن کە خواردنی مشتێک بادام ڕۆژانە، کێشەی کەمی ڤیتامین E چارەسەر دەکات .

ماسی
ماسی سەرچاوەی سەرەکەی ئۆمیگا3، بەتایبەتی جۆرەکانی وەک توونا، سەلەمون ماککێراڵ، ئەنچۆفیس، تراوت، تۆڕەی چاویش بڕێکی باش ئۆمێگا3 لە پێکهاتنیدا هەیە، کەمیشی دەبێتە هۆی وشکبوونی چاو.
سه‌رچاوه‌ خندان
به‌شداری پێبكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

نوسه‌ر Unknown

    كۆمێنتی بلۆگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبوك

0 كۆمینت:

Post a Comment