پۆسته‌كان

بەڤیدیۆ.. پیپی دوو پەراسوی شکاوە



بەرگریکاری یانەی شاهانە کلیپەر پیپی لەیاری دێربی مەدریدا تووشی پێکانێکی سەخت بووەو دوو پەراسوی شکاوە، بەڵام هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا نەکراوە.
یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ پێکرانی بەرگریکاری پرتوگالی کلیپەر پیپی راگەیاند بە شکاندنی دوو پەراسوی لای چەپی، لە یاریی نێوان یانەکەیان و ئەتلەتیکۆ مەدرید کە بەگۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتاییهات.
پیپی کە خاوەنی گۆڵەکەی ریاڵ مەدرید بوو، لە یارییەکەدا بەشێوەیەکی توند لەگەڵ یاریزانی یانەکەی خۆیدا تۆنی کروس خۆیان بەیەکدا کێشاو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.
پێگەی فەرمی ریاڵ مەدرید ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو بەرگریکارەیان هەردوو پەراسووی حەوتەم و هەشتەمی شکاوە بەبێ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان ئاشکرا بکات.





سه‌رچاوه‌ خه‌ندان
مالپه‌ری به‌نێنان
به‌شداری پێبكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

نوسه‌ر Unknown

    كۆمێنتی بلۆگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبوك

0 كۆمینت:

Post a Comment