پۆسته‌كان

وێنەو.. بەرشلۆنە دیارییەکەی ئەتلەتیکۆی رەتکردەوە



لەمیانەی کێبڕکێکانی هەفتەی 31ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە بووە میوانی یانەی مالاگاو بە ئەنجامی 0-2 شکستیهێنا.
یانەی خاوەن یاریگا بە ئاستێکی بەرزەوە رووبەڕووی کەتەلۆنییەکان بوونەوە لە خولەکی 32دا ساندرۆ رامیرێز گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و لە خولەکی 90ی کۆتایی یارییەکەشدا جۆناسان رۆدریگێز گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و هیوایان بۆ کوڕانی ئینریکی نەهێشتەوە.
لە خولەکی 65ی تایمی دووەمی یارییەکەشدا نیمار دا سیلڤای بەرازیلی بەهۆی هەڵەیەکەوە ناوبژیوان کارتی سووری بەڕوودا بەرزکردەوەو کردییە دەرەوەی یاریاگ، دوای ئەوەی دووەم کارتی زەردی لە یارییەکەدا وەرگرت.
سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو یانەی ریاڵ و ئەتلەتیکۆ بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون و ئەو ئەنجامەش وەک دیارییەکی باش بوو بۆ بەرشلۆنە بۆ ئەوەی سێ خاڵ بەدەستبهێنێت و کۆی خاڵەکانی لەگەڵ ریاڵ یەکسان بکاتەوە، بەڵام سوودی لەو یەکسانبوونە وەرنەگرت و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.
کەتەلۆنییەکان لە پلەی دووەمدا بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ مانەوەو مالاگاش بەکۆکردنەوەی 30 خاڵ لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندیدایە.
 

 
 سه‌رچاوه‌ خه‌ندان  مالپه‌ڕی به‌نێنان


به‌شداری پێبكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

نوسه‌ر Unknown

    كۆمێنتی بلۆگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبوك

0 كۆمینت:

Post a Comment