ماوەکانی ڕۆژووگرتن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازی هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕۆژدا باشتر کارەکانمان ڕاپەڕێنین، بێگومان پێویستمان بەوەیە لە شەودا خواردنی بەسوود بخۆین، تا وزەمان پێببەخشێت و تواناکانمان زیاتر بن.
بەپێی هەواڵێکی پزیشکی ماڵپەڕی "fustany" ئەم جۆرە خۆراکانە سوودێکی زۆرت پێدەبەخشێت و یارمەتیت دەدات بە درێژای ڕۆژ توانایەکی باشت هەبێت، کە بریتین لە:
خواردنی لەفەی کەرەی پاقلەی سودانی و مۆز، دەتوانیت بیخەیتە فڕنەوە یان مایکرۆوە دواتر بیخۆیت.
هێلکە خواردنێکی زۆر وزە بەخشەو خواردنی دەبێتە هۆی ئەوەی درەنگ برسی بیت، توانایەکی زۆرت پێدەدات.

خواردنی سپێناخ و ئەڤۆگادۆ سووبەخشە و بۆ ماوەیەکی زۆر وزەت پێدەبەخشیت، ئەگەر هێلکەت بەشێوازی سورەوەکراو خوارد، دەکرێت ئەم دوو پێکهاتەیەی تێبکەیت.
خواردنی نانی تۆستی بۆر زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی و بەخشینی وزە، دەکرێت لەگەڵ ئەڤۆگادۆ و هێلکە و هەر سەوزەکی تردا بێت بیخۆیت.
ماست خواردنێكی وزەبەخشە و دەتوانیت لەگەڵ ئەڤۆگادۆ یان هەر میوەیەکی تردا بێت بیخۆیت، یارمەتیت دەدات درەنگتر هەست بە تینوێتی بکەیت.
سهرچاوه خندان
0 كۆمینت:
Post a Comment