فێرناندۆ سانتۆسی راهێنەری هەڵبژاردەی پرتوگال دەستی خۆی لە پێناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆدا دەسوتێنێت .
بڕیارە سبەی ئێوارە هەڵبژاردەی پرتوگال یەکەمین یاریی خۆی لە پاڵەوانێتی جامی کیشوەرەکانی ئەمساڵدا بکات و رووبەرووی هەڵبژاردەی مەکسیک ببێتەوە.
لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریەکەدا کە فێرناندۆ سانتۆسی راهێنەری هەڵبژاردەی پرتوگال بەشداری کردبوو سەرەتا بەستایشکردنی کریستیانۆ دەستیپێکرد و بەباشترین وەرزشکاری جیهان ناویبرد.
سانتۆس بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند پێشترو لەیانەی سپۆرتینگ لشبۆنە راهێنەری رۆناڵدۆ بووە ئەو دەمێکە کریستیانۆ دەناسێت و لەسەدا سەد کەسێکی راست و کەسایەتیەکی بەرزی هەیە .
وتیشی لە پێناوی هیچ یاریزانێکدا دەستم نەسوتاندووە، بەڵام لە پێناوی رۆناڵدۆدا ئەو کارە دەکەم ، ئەو باشترین یاریزان و وەرزشکاری جیهانە و پەیوەندیەکی توندو تۆڵمان بەیەکەوە هەیە.
لەکۆتاییشدا رایگەیاند وەڵامی هیچ پرسیارێک لەسەر دەنگۆی نەدانی باج لەلایەن کریستیانۆوە ناداتەوە ، لەئێستادا ئەو وەک راهێنەری هەڵبژاردەکە و رۆناڵدۆش وەک یاریزانی هەڵبژاردەکە تەنیا بیر لەیاریەکەیان بەرامبەر مەکسیک دەکەنەوە .

سهرچاوه خندان
0 كۆمینت:
Post a Comment