پۆسته‌كان

هەندێک ڕێگا بۆ نەهێشتنی بۆنی پێیەکانت




بەشێک لە خانمان یان پیاوان پێیەکانیان بۆنی ناخۆشی هەیە و بێزاریان دەکات و هەست بە شەرمەزاری دەکەن، چونکە کەسانی چواردەوریان بەو بۆنە بێزار دەبن و کێشەیان بۆ دروست دەکات.

هەندێک ڕێگای سروشتی بۆ نەهێشتینی بۆنی ناخۆشی پێیەکانت، کە دەتوانیت بە ئاسانی بەکاریانبهێنیت لەماڵەوە:

1-سۆدەی نان باشترین یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ئارەق یان هەر بەشێکی دیکەی لەش، چونکە دژە بەکتریایە.

2-زاخ توانای لەناوبردنی بەکتریای هەیە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی پێیەکان.

3-خوێی ئینگلیزی کە توانایەکی باشی هەیە بۆ لەناوبردنی بەکتریا و بەخشینی بۆنێکی خۆش بە پێیەکانت.

4-چای ڕەش بەهۆی بوونی ماددەی ترشی تانیکەوە بۆنی ناخۆش ناهێڵێت و بەکتریاکان لەناودەبات.

5-سرکە ئاستی ترشی بەرزە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا و ڕێگا بە گەشەکردنی نادات، هەر بۆی بۆنێکی خۆش دەبەخشێت بە پێیەکانت.

6-شەکر خانە مردووەکانی پێست نوێ دەکاتەوە، کە بە بوونی ئەو پێستە مردووانە بۆنی پێیەکانت ناخۆش دەبێت.

تێبینی:بەبێ پرسی پزیشک و دڵنیابوون لە هەستیاری پێست هیچ بەکارمەهێنە.



سەرچاوە خندان
ئامادەکردنی سەفوان
به‌شداری پێبكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

نوسه‌ر Unknown

    كۆمێنتی بلۆگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبوك

0 كۆمینت:

Post a Comment