فەیسبووك سێ هەزار كارمەندی دیكە وەردەگرێت بۆ پێداچوونەوە بە ڤیدیۆكانی تاوانی خوكوژی، ئەوەش دوای ئەوەی چەند تاوانێكی كوشتن بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەفەیسبوكەوە پەخشكران.
بەپێی هەواڵێكی دەیلی مەیڵ، ئەو بڕیارە ئەمڕۆ لەمیانی بلۆگ پۆستێكی مارك زوكەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری فەیسبوك-دا هاتووە.
بەمدواییانە فەیسبوك ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر بووەوە بەوەی كاری پێویستی نەكردووە بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكان لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، وەكو كوشتنێك لە كلیڤلاند و كوشتنی منداڵێكی ساوا لە تایلاند.
زوكەربێرگ لەو بارەیەوە نوسیوویەتی "لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئێمە بینیمان لەسەر فەیسبوك خەڵك زیان بەخۆیان و كەسانی دیكە دەگەیەنن، ئەوە زۆر ناخۆشە و من بیرم دەكردەوە چۆن ئێمە بتوانین شتێكی باشتر بكەین بۆ بەكارهێنەری خۆمان... ئێمە وامانكردووە ئەو جۆرە ڤیدیۆیانە ئاسانتر ڕیپۆرت بكرێن بۆئەوەی ئێمە لەكاتێكی خێراتردا رێوشوێنی گونجاو بگرینەبەر.
وتیشی "ئەو كارمەندە نوێیانە ڕاهێنانیان نەك هەر لەسەر كەیسەكانی كوشتن و خۆكوشتن ڕاهێنانیان پێدەكرێت، بەڵكو یارمەتیمان دەدەن لەلابردنی ئەو شتانەی كە ئێمە ڕێگای پێنادەین لەسەر فەیسبوك وەكو گوتاری ڕق و سوكایەتی كردن بە منداڵان.

ئامادەکردنی سەفوان ڕەدوان
س.خندان
0 كۆمینت:
Post a Comment