کۆمپانیای فەیسبوک بەردەوامە لە زیادکردنی خزمەتگوزاری نوێ بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەیان، نوێترین خزمەتگوزاری رێگە بە بەکارهێنەران دەدات کاردانەوە (ریئەکشن)ی خۆیان لەسەر کۆمێنت بدەن.
تۆڕی فەیسبوک لە ماوەی رابردوودا خمەتگوزاری ریئەکشنی زیادکرد و بەهۆیەوە بەکارهێنەر هەڵبژاردەی زیاتری لە بەردەستدایە لە تەنها "لایک"ی پۆست و کۆمێنت.
سەرەتا فەیسبوک ئەم خزمەتگوزارییەی خستە کار بۆ پۆست، پاشان رێگەیان بە بەکارهێنەران دا کە ریئەکشن لە چاتدا بەکاربهێنن، ئێستا بەکارهێنەر دەتوانێت ریئەکشن لەسەر کۆمێنت دەرببڕێت.
کاتێک پەنجە لەسەر "لایک"ی کۆمێنت دادەنێیت، هەڵبژاردەکانی لایک، توڕەیی، دڵ، گریان، پێکەنین و سەرسوڕمان دێنە پێشەوە و دەتوانیت یەکێکیان هەڵبژێریت.
0 كۆمینت:
Post a Comment