رۆژنامەیەکی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە کە ئەندریەس ئینێستای وێنەکێشی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشلۆنە بەنیازە لەکۆتایی وەرزی ئەمساڵدا ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە جێبهێڵێت.
رۆژنامەی گۆڵی ئیسپانی رایگەیاندووە کە ئینێستا، لیۆنێل مێسی ئاگادارکردووەتەوە کە لەکۆتایی ئەم وەرزەدا دەیەوێت ریزەکانی بلاوگرانا جێبهێڵێت.
هەمان رۆژنامە باس لەوە دەکات کە ئینێستا وتوویەتی لەگەڵ بەدەستهێنانی نازناوی لیگای ئەمساڵ بەبێ بیرکردنەوە بەرشلۆنە جێدەهێڵم.
ناوبراو لەم کۆتاییانەدا لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی هەندێک کێشەی بچووکی هەبووەو پێدەچێت هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی ریزی یانەکەی جێبهێڵێت.
بەگوێرەی چەند زانیارییەک پێدەچێت ئینێستا ئارەزوو بکات هاوشانی داڤید ڤیای هاوڕێی و هێرشبەری پێشووی یانەی بەرشلۆنە لە یانەی نیویۆرک سیتی ئەمەریکی یاریی بکات.
کوڕەکەی لاماسیا لەگەڵ بلاوگراناو هەڵبژاردەی ئیسپانیا چەندین نازناوی گەورە و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوەو جێ پەنجەیەکی دیاریی لەمێژووی تۆپی پێدا نەخشاندووە.

سەرچاوە خندان
0 كۆمینت:
Post a Comment