بێگومان لەماوەی ڕابردوودا چەندان فەرهەنگی ئەلیکترۆنی بۆ کۆمپیوتەر و مۆبایل بڵاوکراونەتەوە و تا ئێستاش گەشەپێدەران بەردەوامن لە گەشەپێدانیان. فەرهەنگی ڕێبینیش یەکێک بووە لەو فەرهەنگە سەرکەوتووانەی کە تا ئێستا گەشەپێدەرەکەی بەردەوامە لە گەشەپێدانی و ئەمڕۆ لە دوایین نوێکردنەوەی چەند نوێکردنەوەیەکی نایابی بۆ فەرهەنگەکەی کردووە.
ئەو نوێکردنەوانەش لە زیادکردنی وشەی نوێ و تایبەتمەندی نوێ لە فەرهەنگەکەدا خۆیان دەبیینەوە. ئەمانەی خوارەوە پوختەی نوێکارییەکانن:
- تایبەتمەندی کامێرا کە بەهۆیەوە بە خستنەسەری کامێرا لەسەر هەر وشەیەکی ئینگلیزی واتایەکەت پێدەدات و بەشێوەیەکی جوان و قەشەنگ دیزایین کراوە. بۆ کردنەوەی ئەم بەشە لەسەرەوەی ئەپەکە وێنۆچکەی کامێرا هەیە و بیکەوە شێوەیەکی وەکو ئەمەی خوارەوەت دێتە بەرچاو:
- بەشی وشەی ڕۆژ واتە Word of the day بۆ زیادکراوە و بەهۆیەوە هەموو ڕۆژێک دەتوانی وشەیەک فێرببیت.
- زیادکردنی ١٥ هەزار وشەی نوێ بۆ فەرهەنگەکە.
- چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک.
تێبینی: ئەم نوێکردنەوەیە تەنها بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەردەستە.
0 كۆمینت:
Post a Comment