ئەمە هەلێکی نایابە بۆ مامۆستایان و فێرخوازان لەسەرتاسەری جیهان، چونکە لە ئێستاوە دەتوانن سەکۆی گووگڵ بۆ بواری فێرکردن ناسراو بە کلاسڕووم Classroom بەکاربهێنن بۆ پێشکەشکردنی وانە و بابەتەکان بە فێرخوازان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە.
ئەم خزمەتگوزارییە چەند ئامرازێکی بەسوودی پێشکەش بە مامۆستایان کردووە بۆ پێشکەشکردنی وانە و ڕێخستنی فێرخوازان. دەتوانن پێداچوونەوە و ئەرکی ڕۆژانە زیادبکەن، وە هەروەها تاقیکردنەوەیان بکەن و کارلێک لەگەڵ فێرخوازان بکەن لە کاتی پێشکەشکردنی وانەکاندا. شایەنی باسە کلاسڕووم لەڕێگەی ئەپی تایبەت بەخۆی کە بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە کاردەکات و هەروەها لەڕێگەی پێشگەی سەرەکی خۆی classroom.google.comلەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایل بیکەنەوە.
وە بێگومانیش کلاسڕووم لەگەڵ تەواوی خزمەتگوزارییەکانی تری گووگڵ وەکو درایڤ بۆ زیادکردنی پەڕگە دەقییەکانی تایبەت بە وانەکان و هەروەها یوتیوبیش بۆ زیادکردنی ڤیدیۆیی پەیوەستدار بە وانەکان.
لە پێشتردا ئەم خزمەتگوزارییە زیاتر بۆ خاوەنانی Google Apps for Education و بڕێک لە بەکارهێنەران لە ئەمریکا بەردەست بوو بەڵام دواتر فراوانتری کرد و وردە وردە ڕێژەی بەکارهێنەرانی زیادکرد تا گەیشتە ئەوەی ئەمڕۆ بۆ گشت لایەک بەردەست بوو و دەتوانن وەکو مامۆستا و فێرخواز ئەم خزمەتگوزارییە بەکاربهێنن.
ئێوەش دەتوانن لە کرتە کردن لەم بەستەرەوانە و پۆلەکان دروست بکەن و بۆ زیاتر زانیاریش سەردانی ئێرە بکەن بۆ ڕێنمایی زیاتر لەلایەن گووگڵ خۆیەوە.
0 كۆمینت:
Post a Comment