هەردوو ئەستێرە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی لە كلاسیكۆی زەویدا رۆڵێكی گەورەیان گێڕاوە ، بەڵام لەدواین كلاسیكۆی نێوان هەردوو یانەدا كوڕە ئەرژەنتینیەكە رۆڵە گەورەكەی گێڕاو لەدوا ساتدا بەگۆڵێكی كوشندە سەركەوتنی بەخشییە یانەكەی.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی وێنەیەكی ئەو دوو ئەستێرەیەی بڵاوكردووەتەوە كە بینەرانی ئەو یارییە لەرێی شاشەی تەلەفزیۆنەكانەوە نەیانتوانی هەڵوێستی ئەو دوو یاریزانە بەرامبەر بەیەكتر ببینن.
بەپێی وێنەكەی سپۆرت پێش دەسپێكی یارییەكە مێسی و رۆناڵدۆ بەتەنیشت یەكترییەوە دەوەستن و هەردوو یاریزان بەگەرمی سڵاو لەیەكتری دەكەن.
سپۆرت نوسیویشیەتی ئێمە لەسەر وێنەیەك قسە دەكەین كە مێسی و رۆناڵدۆی كۆكردووەتەوە ، ئەو دوو ئەستێرە گەورەیە لەگەڵ ئاستە بەرزەكەیان لەروی تاكە كەسی و بەكۆمەڵ و دەستكەوتە ناوازەكانیان لەجیهانی تۆپی پێدا ، دوو یاریزانیشن بەمانای وشە وەرزش دەكەن .

سەرچاوە خندان
0 كۆمینت:
Post a Comment