لە وەرزی بەهار و هاویندا خەڵکی ڕوو لە سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن، بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش، بەڵام هەندێک کات تەندروستی خۆیان و منداڵەکانیان لەبیردەکەن.
منداڵ نازانێت دانیشتن و یاری نەکردن چییە لە سەیرانگاکان، بەڵام دەبێت دایکان و باوکان ڕێگایەکی دیکە بەکاربهێنن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان تووشی هەستیاریی پێست و نەخۆشی دیکە نەبن.

د.کۆچەر عومەر پزیشک لە نەخۆشخانەی منداڵان لە لێدوانێکی تایبەت بە خەندان لایف ڕایگەیاند "بەهۆی گەشت و سەیرانەوە هەفتەی ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆر منداڵ گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، چونکە تووشی جۆرێک لە هەستیاریی پێست سووربوونەوە بوون، لەگەڵ ئەوەشدا خوروویەکی زۆر بێزاری کردوون، بەهۆی مێرو و زیندەوەری ئەو ناوچە گەشتیارییانەوە".
هەر بەوهۆیەوە د.کۆچەر عومەر هەندێک ڕێنمایی گرنگ دەدات بە دایکان و باوکان، بۆ ئەوەی منداڵەکانیان پارێزراو بن، چونکە ئەو جۆرە هەستیارییە دەگوێزرێتەوە و مانەوەی مەترسی هەیە و پێویستە زوو چارەسەر بکرێت.
رێنمایی ئەو پزیشکە بۆ دایکان و باوکان
1-دایکان و باوکان گرنگە منداڵەکانیان جلوبەرگی داپۆشراویان لەبەربکەن، بەهەمان شێوە بۆ گەورەکانیش، واتە گرنگ نییە تەنک بێت یاخود نا، بەڵام گرنگە پێستی داپۆشراو بێت.
2-گرنگە لەنێو سەیرانگاکاندا چەند جارێک لە ماوەی ڕۆژەکەدا دەست و قاچی منداڵەکە بشۆرێت، بۆ ئەوەی ئەگەر هەر زیندەوەرێکی بچووک لە جۆری مێش و مەگەز پێوەی نیشتەوە و ئەو ماددەی دەیڕژێت یان پاشماوەکەی بڕوات و نەبێتە هۆی نەخۆشی.
3-ڕێگامەدەن یاریی بکەن لەسەر دار و درەخت، بەتایبەتی درەختی بەڕوو، چونکە ڕێژەیەکی زۆر مێروو و زیندەوەرە بچووکەکانی پێوەیە.
4-ئەگەر هەستت کرد پێستی منداڵەکەت زیاتر سووردەبێتەوە، وردە وردە کۆکەی بۆ دروست دەبێت، دەبێت زۆر بەخێرایی بگەیەندرێتە نزیکترین بنکەی تەندروستی، چونکە مانەوەی مەترسیدارە.
5-کاتێک تووشدەبێت بۆ ئەوەی زیاد نەکات تادەگەیتە بنکەی تەندروستی، گرنگە بە سەهۆڵ یان ئاوی سارد بشۆرێت، بەڵام هەرگیز بەبێ رێنمایی پزیشک دەرمانی بۆ بەکارمەهێنە.

سەرچاوە خندان
0 كۆمینت:
Post a Comment