دوێنێ ٢٩ی نیسان، لە تورکیا سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ویکیپیدیا بەگشت زمانەکانی لە وڵاتی تورکیا بلۆککرا، بەم هۆیەشەوە هیچ کەسێک لەو وڵاتە بۆی نییە ویکیپیدیا بەکاربهێنێت.
حکوومەتی تورکیا بەپێی یاسای ٥٦٥١ وڵاتەکەی کە ماف بە ناوەندی حکوومەت دەدات ڕێگری بکات لە هەندێک بابەت و ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکان. لەم چوارچێوەیەدا ویکیپیدیا بلۆککراوە، بیانووی حکوومەتی تورکیش ئەوەیە کە ناوەڕۆکی وتارەکانی ویکیپیدیا حکوومەتی تورکیای لەناو بازنەی تیرۆریستی وێناکردووە وە ویکیپیدیاش ئامادەنەبووە ئەو وتار و نووسراوانە لابەرێت کە تورکیای وەک تیرۆریست لەقەڵەمداوە.
لەبەرامبەردا ڕێکخراوی ویکیمیدیا کە خاوەندارییەتی ویکیپیدیا دەکات لەمبارەیەوە داوای لە حکوومەتی تورکیا کردووە کە هەرچی زووە خزمەتگوزارییەکانی ویکیپییدیا بۆ تورکیزمانەکان و تورکەکان بگەڕێنێتەوە. جیمی وەیڵز دامەزرێنەری ویکیپیدیا لەتوویتەرەکەی نووسیویەتی “بەدەستهێنانی زانیاری مافی مرۆڤە، تورکەکان من هەمیشە لەپاڵ ئێوە دەوەستم و شەڕ بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافە دەکەین”.
شایەنی باسە پێش ویکیپیدیا، حکوومەتی تورکیا چەند جارێک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و توویتەر هەروەها ویکیلیکسی داخستووە.
0 كۆمینت:
Post a Comment