بەراوردێکی نوێ لەنێوان پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر و واتس ئاپ)دا کراوە بۆ ئەوەی، بزانرێت، کامە پڕۆگرام، لە کامەیان باشترە.
ماڵپەڕی (makeuseof)ی بەریتانی، بەراوردی لەنێوان پڕۆگرامی ڤایبەر و واتس ئاپدا کردووە و تێیدا دەرکەوتەوە، کە ڤایبەر لە واتس ئاپ باشترە، بۆ ئەمەش پێنج ھۆکاری خستووەتە ڕوو، کە ئەوانیش بریتین لە:
1 - بە ڤایبەر دەتوانی پەیوەندی بەو کەسانەوە بکەیت، کە ڤایبەریشیان نییە.
2 - ڤایبەر لەسەر دیسکتۆپیش کار دەکات.
3 - دەتوانی بە ڤایبەر نامە بۆ ڤایبەری فەرمیی براندە جیھانییەکاندا بنێریت.
4 - دەتوانی لاپەڕەی گفتوگۆی خۆت و ھاوڕێکەت بشاریتەوە.
5 - دەتوانی بە ڤایبەر یاری بکەیت.
ئەو خزمەتگوزارییانەی لێرەدا خرانە ڕوو، لە ڤایبەردا ھەن و لە واتس ئاپدا بوونیان نییە، بۆیە ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڤایبەر لە واتس ئاپ باشترە و "لەمەوپاش پێویستە ڤایبەر بەکار بھێنن".
نووسینی سەفوان
0 كۆمینت:
Post a Comment