ئارسین ڤینگەری فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دوپاتی کردەوە کە هەردوو یاریزانی یانەکەی مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی و ئەلێکسس سانچێزی چیلی دەیانەوێت گرێبەستەکەیان لەگەڵ گەنەرز نوێبکەنەوە.
لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا، ڤینگەر وتی: "پێم وابێت هەردوو یاریزان ئۆزێل و سانچێز دەیانەوێت لە ئارسیناڵ بەردەوامبن، هیوادارم یانەکەم لەگەڵیاندا ڕێکبکەون و هەردوو یاریزان بمێننەوە".
دەربارەی مانەوەی خۆی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی کردنی ئارسیناڵ، ڤینگەر ڕایگەیاند، ئایا بۆ دوو ساڵی تر دەمێنمەوە؟ بیرکردنەوەکانم زۆر ڕون و ئاشکرایە، هەرگیز بیرکردنەوەم ناگۆڕم، هێشتا داهاتووم رون نییە و هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە.
لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەی ئارسیناڵەوە، هاندەرانی گەنەرز داوایان کرد کە ڤینگەر دووربخەنەوە و ڕاهێنەرێکی نوێ بهێنن، چونکە ماوەی چەندین ساڵە هیچ نازناوێکی گەورەی بۆ تۆپ هاوێژەکان بەدەست نەهێناوە
by:Safwan R Shawkat
sarjawa xandan
0 كۆمینت:
Post a Comment