پۆسته‌كان

توێژینەوەیەکی نوێ..شاشەی دیجیتاڵی کاریگەری خراپی لەسەر هەرزەکاران نییە





توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن دوو توێژەری بەریتانی بەناوەکانی ئەندریو ک. پرزیبیلسکی لەزانکۆی ئۆکسفۆرد و نێتا وینستێین لەزانکۆی  کاردیف ئەنجامدراوە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی ترس لەبەکارهێنانی تەکنەلۆژیا زۆر گەورەکراوە.

توێژینەوەکە لەسەر زیاتر لە 120 هەزار هەرزەکاری تەمەن 15 ساڵ لەداتابەیسی قوتابیانی نیشتمانی بەشی پەروەردەی بەریتانیا ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوەدەکات هەرشتێک زیادەڕەوی تێدابکرێت دەکرێت زیانبەخش بێت، پاشان بەدوای ئەو پرسیارەدا گەڕاوە ئایا شاشە دیجیتاڵییەکان وەک جگەرەکێشان بەهەموو شێوەیەک زیانبەخشە، یاخود لە خواردن دەچێت ئەگەر بەڕادەی پێویست بیخۆیت سوودبەخشە و زیادەڕەویشی بەزیان بۆ کەسەکە دەشکێتەوە؟

توێژەرەکان پرسیاریان لە بەشداربووەکانی ناو توێژینەوەکە کردووە لەبارەی ئەوەی ئەوان چەندێک ئەزموونی دۆخە هزرییە پۆزەتیفییەکان دەکەن، وەک بەڕوونی بیرکردنەوە، بەباشی چارەسەرکردنی کێشەکان، هەستکردن بەگەشبینی، چالاکیی و نزیکبوون لەکەسانی دیکەوە لەماوەی دوو هەفتەدا، وەڵامەکانیش پێنج نمرەی لەسەر بوو بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکانیان.

هەرزەکارەکان ئاماژەیانداوە کە رۆژانە چەند کاتژمێر بەسەر دەبەن بە یاریکردنی ڤیدیۆگەیمەکان، بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بۆ مەبەستەکانی دیکە و بەکارهێنانی شاشەی مۆبایلە هۆشمەندەکان، لەهەمانکاتدا رەگەزو ئیتنیکی هەرزەکارەکانیان تۆمارکرد و پۆستاڵ کۆدەکانیان بەکارهێنا بۆ خەمڵاندنی باری کۆمەڵایەتی-ئابوریی بەشداربووەکان.
دواتر توێژەرەکان سەرنجی پەیوەندی نێوان کاتی شاشە واتە(ئەو کاتەی هەرزەکارەکان بەسەیرکردنی شاشە دیجیتاڵەکانەوە بەسەری دەبەن) لەگەڵ وەڵامی پرسیارەکانی پێشوویاندا.

لەئەنجامدا دەرکەوت تا ڕادەیەکی دیاریکراو، بەسەربردنی کات بەسەیرکردنی شاشە دیجیتاڵەکانەوە یان پەیوەندیەکی پۆزەتیفی هەیە بەباشیی چالاکیی هزرییەوە یاخود هیچ پەیوەندییەکی نییە، واتە هیچ پەیوەندیەکی نێگەتیف لەنێوان بەکارهێنانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان و خراپی چالاکییە هزرییەکانەوە نییە.

ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە هاوتایە لەگەڵ توێژینەوەکانی دیکە، کە دەریانخستبوو هەرزەکاران کۆمپیوتەر و مۆبایل بەکاردەهێنن بۆ پەیوەندیکردن بەکەسانی دیکەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەوەش دەرکەوت ماوەی قبوڵکراو بۆ بەکارهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان و کۆمپیوتەر بۆ هەرزەکاران، کاتژمێر و نیوێک بۆ دوو کاتژمێرە لەرۆژێکدا، بەڵام بەکارهێنانی ڤیدیۆگەیمەکان سێ بۆ چوار کاتژمێر لەرۆژێکدا.

لەوەڵامەکانی ناو توێژینەوەکەدا هەرزەکارەکان باسیان لەوەکردووە کە زۆرجار کۆمەڵێک لەو شتانە لەیەک کاتدا ئەنجامدەدەن و بەشێوەیەکی گشتی ماوەیەکی گونجاو لەبەردەم شاشەکاندا بەسەر دەبەن، کاتێکیش لەو ماوەیە تێپەڕێت، کاریگەری نێگەتیڤی دەبێت لەسەر چالاکیی هزریی.

کاتی بەسەربردن لەبەردەم شاشەدا تەنها 1% کۆی ئەو فاکتەرانەیە کە کاردەکەنە سەر چالاکیی هزریی، ئەوەش سێجار کەمترە لەفاکتەرەکانی وەک نانخواردنی بەیانی یاخود بڕی پێویستی خەوتنە.

چەندین هۆکاری دیکە هەیە بۆ ئەوەی خەمی منداڵە هەرزەکارەکەت بێت، ئەوان لەمەترسی رووداوی هاتوچۆ و خۆکوژی و توندوتیژییەکانی چەکدان، بەڵام شاشە دیجیتاڵییەکان یەکێک نییە لەو مەترسیانە.




سه‌رچاوه‌ : خه‌ندان 
به‌شداری پێبكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

نوسه‌ر Unknown

    كۆمێنتی بلۆگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبوك

0 كۆمینت:

Post a Comment