بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
- پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەهەموو کەسێک جوانتر و رەوشت بەرزتر بوو ؛ بەژن و باڵای نەزۆر درێژ بوو وە نەزۆر کورت بوو بەڵکو مام ناوەند بوو.
- کەسێکی چوارشانە بوو و نێوان شانەکانی لێک دوور بوو ؛ قژی هەندێک جار دەگەییشتە ئاستی نەرمەی گوێچکەکانی.
- سەر و دەست و پێیەکانی گەورە بوون ؛ نیشانەی زۆری ئەقڵ و هێز و توانای بوو.
- لەکاتی رۆییشتنیدا زۆر بەچوستو چالاکی دەرۆییشت و قاچەکانی لەزەوی بەرز دەکردووە و وەکو ئەوە وابوو لەشوێنێکی بەرز بێتەوە خوارەوە.
- بەرراء رەزای خوای لێبێت فەرمویەتی: هیچ کەسێکم نەبینیوە لەپێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم باشتر و جوانتربێت.
- عەلی رەزای خوای لێ بێت فەرمویەتی: هیچ کەسێکم لەپێش پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم نەبینیوە وە لەدوایشم نەبینیوە هاوشێوەی پێغەمبەری خوا بێت صلى الله علیه وسلم.
- روخساری وەکو خۆر و مانگ وابوو ؛ خڕو بازنەیی بوو و لەجوانیا دەدرەوشایەوە.
- چاوەکانی گەورە و رەش و جوان بوون.
- کاتێک هەواڵێکی خۆشی زانیبوایە روخساری وەکو مانگ دەدرەوشایەوە.
- رەنگی سپی بوو و سووری تێکەڵ بوو.
- لەکاتی هاتنی هەر لەدوورەوە بە بۆنی خۆش دەناسرایەوە.
- پێ نەدەکەنی بەزەردەخەنەیی نەبێت.
- قسەکانی زۆر روون و ئاشکرا بوون و هەموو کەسێک لەقسەکانی حاڵی دەبوو.
- لەکاتی رۆییشتنیدا ئاوڕی بەدوای خۆیدا نەدەدایەوە.
- ڕەفتار و رەوشتی بەگوێرەی قورئانی پیرۆز بوو.
- سەلامی لەمنداڵان دەکرد و دەستی بەسەر سەری دادەهێنان.
- لەهەموو خەلکی بە بەزەیی تربوو بەرامبەر بە مال و منداڵ.
- کەسێکی بێ فیز بوو و لەسەر زەوی دادەنیشت و لەسەر زەوی نانی دەخوارد.
- زۆر سەخی و بەخشندە بوو ؛ بەشێوەیەک ماڵی دەبەخشی هیچ ترسی هەژار بوونی نەبوو.
- لەهەموو خەڵکی باشتر و بەخشندە تر و ئازا تر بوو.
- رق لێ گیراوترین رەوشت لەلای درۆکردن بوو.
- کەسێکی زۆر بەشەرم و حەیا بوو.
- هەرگیز بۆ نەفسی خۆی تۆڵەی نەدەسەندەوە و زۆر لێ بووردەبوو.
- زۆر حەزی لەخواردنی حەلوا و هەنگوین بوو.
- بۆنی ئارەقەی لەبۆنی میسک خۆشتر بوو.
- رەنگی موەکانی سەر و ریشی رەش بوو تەنها چەند داوە مویەکی لێ سپی ببوو کە نەدەگەیشتە ٢٠ داوە موو.
- ریشێکی درێژ و چڕ و پڕی هەبوو.
- نیشانەی مۆری پێغەمبەرایەتی لەپشتی هەبوو لەسەر شانی چەپی بوو بەئەندازەی هێڵکەی کۆترێک وابوو.
تێبینی: گشتی لەفەرمودە سەحیحەکان وەرگیراوە.
—-------------------------------------------
سهرچاوه :سایتی بهههشت
0 كۆمینت:
Post a Comment