کۆمەڵێک هاککەرزی بەرنامە ئەلیکترۆنییەکان هەڕەشەی سڕینەوەی سەرجەم داتاو زانیارییەکانی نێو ئای کلاود دەکەن کە لەنێو ئامێرەکانی ئەپڵدا کاری پێدەکرێت "وەک ئایفۆن و ئایپاد و هاوشێوەکانی" ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ بڕی 755 هەزار دۆلاریان لەرێگەی بیت کۆینەوە نەداتێ.
داوایان کردووە کۆمپانیای ئەپڵ ئەو بڕە پارەیە بخاتە سەر حسابی ئەوان لە بیت کۆین کە بڕەکەی 75 هەزار دۆلارە.
ئەو هاککەرزانە خۆیان ناسراون و بە "خێزانە تاوانبارە تورکییەکە" ناوزەد کراون، داوای ئەو بڕە پارەیە دەکەن و گەر کۆمپانیای ئەپڵ رازی نەبێت ئەوا هەڕەشەی سڕینەوە سەرجەم ئەو داتایانە دەکەن کە لە ئای کلاودی بەکارهێنەرانی ئەپڵدا هەیە.
ئەو هاککەرزانە وێنەی کۆمەڵێک لەو نامانەیان بڵاوکردووەتەوە کە لەگەڵ هەندێک لە ستافی ئەپڵدا گۆڕیویانەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئیمەیلی تایبەتی ئەپڵیان ئاشکراکردووە.
لەلایەکی تریشەوە گرتەیەکی ڤیدیۆییان بۆ کۆمپانیای ئەپڵ ناردووە کە دەریانخستووە چۆن کۆنترۆڵی ئای کلاودی پیرەژنێکیان کردووەو دەتوانن بەکاریشی بهێنن.
لای خۆیەوە کۆمپانیای ئەپڵ ئەوەی ئاشکراکردووە کە سەرپێچی یاسا ناکەن و هیچ بڕە پارەیەک نادەنە هاککەرزەکان.
ئایکلاود بەشێکی گرنگی سیستمی کۆمپانیای ئەپڵە کە لە ئایفۆن و ئایپاد و هاوشێوەکانیدا جێگیردەکرێت و بەشێکی زۆری وێنەو زانیارییەکانی تێدا هەڵدەگیرێت.

سهرچاوه:خهندان
0 كۆمینت:
Post a Comment