پۆسته‌كان

سەرۆکە دیکتاتۆرەکە کارگەی "دروستکردنی مێسی" دادەنێت




کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور کە بە سەرۆکە دیکتاتۆرەکە ناسراوە رایگەیاندووە کە هێزێکی گەورە لە وەرزشی تۆپی پێ بە وڵاتەکەی دەدات و چەندین مێسی بۆ وڵاتەکەی بەرهەمدەهێنێت.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی کیم ئاشکرایکردووە کە وڵاتەکەی چەندین بەهرەمەندی تۆپی پێ بەرهەمدەهێنێت کە لە مێسی گەورەتر و بەتواناتر بن، بەجۆرێک مێسی دەکەین بەمێژوویەکی بچووکی رابردوو.

ئامانجی سەرۆکەکەی کۆریای باکوور پرۆژەیەکە بەناوی "کارگەی مێسی" کە لە ساڵی 2013ەوە قوتابخانەیەکی لە بیۆنگ یانگی پایتەخت داناوەو تەنها کار لەسەر پێگەیاندنی یاریزانی بەتوانا و خاوەن بەهرە دەکات، بۆ ئەوەی لەماوەی چەند ساڵی داهاتوودا رەوانەی جیهانیان بکات و وڵاتەکەی بکاتە پلەیەک لە جیهانی تۆپی پێدا.

هەمان رۆژنامە لێدوانی ری یۆ ئیل-ی راهێنەری ئەو قوتابخانە وەرزشییەی بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت "ئێمە راهێنان بە یاریزانە تازە پێگەیشتووەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی ببنە ئەستێرەیەکی بەناوبانگی تۆپی پێ لە جیهاندا کە بەهرەمەندییان زۆر لە مێسی زیاتر بێت، بەجۆرێک هەیمەنەمان بەسەر ئاسیاو لە داهاتوودا هەموو جیهاندا هەبێت". 

کۆریای باکوور بۆ یەکەمجار لە مۆندیالی ساڵی 1966 لە ئینگلتەرا سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەک کۆتایی، کۆتاجاریش لە مۆندیالی ساڵی 2010ی باشووری ئەفریقیا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بە ئەنجامێکی قورس شکستیهێنا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.


سه‌رچاوه‌:خه‌ندان
به‌شداری پێبكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

نوسه‌ر Unknown

    كۆمێنتی بلۆگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبوك

0 كۆمینت:

Post a Comment