پۆسته‌كان

هەندێک رێگای تەندروست بۆ رزگاربوون لە قەبزی










قەبزی یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان و دەبێتە هۆی بێزارکردنی مرۆڤەکان، چونکە ئازار دروست دەکات و ڕەنگە تووشی نەخۆشی دیکەی وەک مایەسیری و شێرپەنجەی کۆڵۆن ببن. 

به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و ئاسایی ڕیخۆڵه‌كان ڕۆژانه‌ 1-3 جار یان به‌ دوو ڕۆژ جارێك، خۆیان خاڵی ده‌كه‌نه‌وه‌، بەڵام کاتێک قه‌بز دەبێت کە ڕیخۆڵه‌كان به‌ چوار ڕۆژ جارێك خۆیان خاڵی ده‌كه‌نه‌وه‌.

چوار چارەسەری سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە قەبزی:

بەکارهێنانی زەیتی سروشتی و تەندروست، چونکە یارمەتی تێپه‌ڕبوونی پێكهاته‌كانی ناو كۆڵۆن ده‌دات، به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان، یاخود ئەو میوانە بخۆیت کە زەیتی سروشتیان زۆرە.


ئەو خۆراکانە هەڵبژێرە کە ڕێژەی ماددە و پێکهاتەی ڕیشاڵییان زۆرە، وه‌ك گه‌نم، ئه‌ناناس، گێزه‌ر، پیاز، كشمیش و مێوژ، گوێز.

خۆت به‌دوور بگره‌ له‌ خواردنه‌ كاڵ و نه‌كوڵاوه‌كان، چونکە ناتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان هه‌رس ببن و كاری هه‌رس هێواش دەکەنەوە.

خواردنه‌وه‌ی ئاو بە بڕێکی زۆر و بەشێوەیە تەندروست، واتە لەگەڵ ژەمەکاندا ئاو مەخۆ بەڵکو لەپێش یان چەند کاتژمێرێک دواتر، چونکە کرداری هه‌رس ئاسان دەکات.
به‌شداری پێبكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

نوسه‌ر Unknown

    كۆمێنتی بلۆگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبوك

0 كۆمینت:

Post a Comment