پۆسته‌كان

فەیسبووک وایفای بەخۆڕایی دابین دەکات لە سەرتاسەری جیهان




کۆمپانیای فەیسبووک بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە خزمەتگوزاریەکانی پێشکەوتوو تر بکات و تایبەتمەندی زیاتر بۆ بەکارهێنەران زیاد بکات  و هەوڵ بدات دەست بگرێت بەسەر تەواوی جیهانی تەکنەلۆژیادا.
لەماوەی ساڵێک پێش ئێستاوە ، فەیسبووک تایبەتمەندیەکی راگەیاند و وەک ئەزموونی لە چەند وڵاتێک بەردەستی خست. تایبەتمەندیەکە بریتیە لە دابین کردنی وایفای بۆ بەکارهێنەران.
شێوازی کاکردنی ئەم تایبەتمەندیە بریتیە لەوەی کە خاوەن پەیجەکان دەتوانن وایفای لەرێگەی پەیجەکانیانەوە بڵاوبکەنەوە و لە مەودایەکی دیاری کراو بەکارهێنەران دەتوانن وایفایەکە بدۆزنەوە لە رێگەی ئەم پەیجەوە و بەکاری بهێنن.
بۆ نمونە: پەیجی تێک ئای لە بارەگای سەرەکی خۆی  وایفای لە رێگەی پەیجەکەیەوە بڵاودەکاتەوە بە هاوکاری هۆتسپۆت و بەکارهێنەرانی ئەم ناوچەیە لە رێگەی تایبەتمەندی Find WIFI لە بەرنامەی فەیسووک لە مۆبایلەکانیان و وای فایەکە دەدۆزنەوە و بەئاسانی دەتوانن بەکاری بهێنن.
سەرپەرشتیارانی فەیسبوک رایانگەیاندوە کە لەماوەی یەک ساڵدا توانیویانە زۆر سەرکەوتوانە تایبەتمەندیەکە بەردست بخەن و تەواوی کێشەکانی چارەسەر بکەن و لە ئێستادا بە فەرمی لە تەواوی وڵاتان بەردەستی دەخەن لەسەرتاسەری جیهاندا لەماوەیەکی زۆر نزیکدا.
لەگەڵ دەست بەکاربوونی ئەم تایبەتمەندیە ، شۆڕشێکی نوێ تر لە بواری تەکنەلۆژیای ئینتەرنێت بەردەست دەبێت و کار ئاسانی زۆر بۆ هاوڵاتیان دەکرێت بەتایبەت لە وڵاتای تازە پێشکەوتوو.


Screenshot_20170701-120324
Screenshot_20170701-120340
 سه‌رچاوه‌ تێك ئای
به‌شداری پێبكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

نوسه‌ر Unknown

    كۆمێنتی بلۆگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبوك

0 كۆمینت:

Post a Comment