لەچەند ڕۆژی ڕابردوو توویتەر نوێکردنەوەی ڕووکاری ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاند. نوێکردنەوەی توویتەر هەم ماڵپەڕ وە هەم ئەپڵیکەیشنەکەی گرتەوە. کەئامانجی سەرەکی لەو نوێکردنەوەیە خێراکردنی تۆڕەکەبوو. لەدوای نوێکردنەوەی توویتەر، تۆڕەکە تووشی ڕەخنەی زۆر بوویەوە لەلایەن بەکارهێنەرانی کە زیاتر دیزاینی پێشوویان لا پەسەندتربوو.
لەنوێکردنەوەکەی توویتەردا بەشی “Momments” زۆرکراوە کەبەکارهێنەر دەتوانێت یادەوەری یان بابەتێکی گرنگ بڵاوبکاتەوە وە ئەوەی جێگای سەرنجە توانای دەستکاریکردن هەیە لەم بەشەدا لەوکاتەی تاکوو ئێستا بەکارهێنەرانی توویتەر ناتوانن دەستکاری توویتەکانییان بکەن.
لەنوێکردنەوەی تایبەت بە ئەپڵیکەیشنەکانی مۆبایل بۆ ئەندرۆید و iOS ئەوا “ناڤیگەیشنی” ئەپەکە گواستراوەتە بۆ لای ڕاست. جگە لە تۆخکردنی نووسراوەکان، گۆڕینی هەندێ لە ئایکۆنەکان و شێوازی نوێبوونەوە و هاتنی توویتە نوێیەکان.

لەگەڵ دەرچوونی دیزاینە نوێیەکە بەشداربوویێکی زۆر لە بەرکارهێنەرانی توویتەر ڕەخنەیان لەو دیزاینە نوێیەکرد و بەوێنەی گاڵتەجارانە جیاوازی دیزاینێ نوێ و کۆنەکەیان نیشاندا. لەکاردانەوەیەکیشدا زیادکراوێکی گووگڵ کڕۆم وەشێندرا کە دەتوانێت دیزاینەکە بگەڕێنێتەوە بۆ دیزاینی پێشوو کە لەم بەستەرە دەتوانن زیادی بکەن.
سەرچاوەکان:
- techcrunch
- lifehacker
0 كۆمینت:
Post a Comment