پۆسته‌كان

WinRar و دابەشکردنی فایل بۆ چەند پارتێک(کەمکردنەوەی قەبارە) و گەڕاندندەوەی بۆ باری ئاسایی.


فایل و داتات داونلۆد کردووە و چەند بەشێکە (Part) و نازانیت چۆن بیگەڕێنیتەوە بۆ سەرەتاکەی کە چۆن بووە ؟
کێشەت لە بەرزکردنەوەی فایلی قەبارە گەورە هەیە ؟ و دەتەوێت دابەشی بکەیت بۆ چەند بە شێک ؟
فەرموون لەم بابەتە ڕونکردنەوە وەرگرە
زۆرێک لە بەکارهێنەران سەردانی ماڵپەڕە گەورەکان بە ماڵپەڕە کوردی و عربی و فارسی و ئینگلیزیەکانەیشەوە کردووە و فایل و داتا و زانیاری مان لێ دابەزاندوون و زۆر جار کاتێک قەبارەی فایل و داتا و زانیاریەکە کە دەگاتە قەبارەیەکی زۆر دروستکەر و لایەنی بڵاو کردنەوە هەڵدەستن بە دابەش کردنی فایلەکە بۆ چەند بەش و پارت ێک کە بە پێی ویستی خۆیان دای دەنێن سودێکی زۆری ئەم دابەش کردنە ئەوەیە کە لە لایەن کەسی بەکارهێنەر بە شێوەیەکی ئاسانتر داونلۆد دەکرێت بە تایبەت بۆ ئەو هێلانەی کە خێراییەکەیان زۆر نییە لە ماوەی چەند ڕۆژێک دا فایلەکان داونلۆد دەکەن و ناتوانن بە یەک جار ئەو قەبارە زۆرە دا ببەزێنن.
ئەم کارە لە لایەن پرۆگرامەکانی پەستاوتن دەکرێت و بۆ پێکەوە لکاندنەوە و دروست کردنەوەی فایلەکە پێویستت بە پرۆگرامەکە دەبێتەوە .
پرگرامەکان زۆرن کە ئەم کارە ئەنجام دەدەن لە بەناو بەناوبانگترینیان پرۆگرامی WinRar ە .
سایتی سەرەکی بۆ داگرتنی پرۆگرامی WinRar

 كليك بكه‌ بۆ سایتی سەرەکی


نموونەی فایلێک کە قەبارەکەی 3 GB و  دابەش کراوە بۆ سێ بەش :
Capture
بۆ لێک هەڵوەشاندن و گەڕانەوەی بۆ یەک فایل کە پێشتر جیا کراوەتەوە
هەموو بەشەکان دیاری دەکەین و کلیکی ڕاستی لەسەر دەکەین و Extract Here دەکەین :
Capture
دواتر بەم شێوە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی و دەبێتەوە بە یەک فایل:
Capture
تێبینی : دەگونجێت تەنها یەک فایل نەبێت بەڵکو کۆمەڵێک فایل و فۆڵدەر بن کە ئەم کردارەیان بەسەر هێنرابێت .

ماڵپه‌ڕی به‌نێنان
سه‌رچاوه‌ تێك ئای
به‌شداری پێبكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

نوسه‌ر Unknown

    كۆمێنتی بلۆگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبوك

0 كۆمینت:

Post a Comment