به به‌كارهێنه‌رانی "ئایپاد" ده‌توانن له ڕێی ئه‌م ئاپه‌وه به ئاسانییه‌كی زۆره‌وه وێنه بكێشن و ئاسانكاری زۆریشیان بۆ كراوه تا بتوانن جوانترین و ناوازه‌ترین وێنه به ده‌سته‌كانتان بكێشن و په‌ره به به‌هره‌ی وێنه‌كێشان بده‌ن.
ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌توانن له ڕێی ئایپاده‌كانتانه‌وه داونلۆدی بكه‌ن و به‌كاری بهێنن زۆر تایبه‌تمه‌ندی و كاری سه‌یر و سه‌رنجڕاكێشتان بۆ ده‌كات و ده‌توانن به كاتێكی كه‌م وێنه‌یه‌كی زۆر ناوازه بكێشن.
ئاپه‌كه ناوی "Linea" یه و له ئاپ ستۆری هه‌موو تابڵێته‌كان بوونی هه‌یه و ده‌توانن به ئاسانی داونلۆدی بكه‌ن و زۆترین سوودی لێ وه‌ربگرن.
له ڕێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه ده‌توانن به ته‌واوی بژارده‌كانی گۆڕینی ڕه‌نگ و جۆری ئه‌و پێنووسه‌ی وێنه‌ی پێ ده‌كێشن و په‌رش و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕه‌نگ و شێوه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كه بنه‌خشێنن، به گشتی به‌رنامه‌كه یارمه‌تیت ده‌دا گوزارشت له بۆچوونه‌كانی خۆت بكه‌ی له ڕێی وێنه‌كێشانه‌وه، هه‌روه‌ها كاری وردیش بكه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی به‌هره‌كانت له بواری وێنه‌كێشیدا.
دوای ئه‌وه‌ی به ئاسانترین شێوه وێنه‌كانتان كێشا ده‌توانن به جۆری PSD و JPG و PNG وێنه‌كان سه‌یڤ بكه‌ن و به‌كاری بهێنن.
قه‌باره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه 18 مێگابایته و ئێسته ده‌توانن به ئاسانی داونلۆدی بكه‌ن.
س.وشە
0 كۆمینت:
Post a Comment