بامێ یان بامیە یەكێكە لە سەوزەكان كە بەشێوەیەكی زۆر لە خواردنە جۆراوجۆرەكانی مرۆڤ لە نێو گەلانی جیا جیای دنیا سوودی لێ وەردەگیرێت، بامێ لە وڵاتان بە خانمی پەنجە ناسراوە و ناوە زانستییەكەشی ئابەلمۆسچوس ئەسكولەنتۆس، ئەم سەوزەیە لە سەرەتای سەوز بوونییەوە تا كاتی رەقبوونی واتە پیر بوونی كەڵكی لێ وەردەگیرێت. جگەلەوە تۆوی بامیە چەندان سوودی تەندروستی هەیە و بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكان بە تایبەتی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی شەكرە و كێشەی و نەخۆشییەكانی گورچیلە بەكاردەهێنرێت.
بامیە چۆن چارەسەری نەخۆشییەكان دەكات:
بامیە و نەخۆشی شەكرە:
بە پێی ئەو توێژینەوەیەی كە لە گۆڤاری دەرمان و زانستی بایۆلۆجی ئەمەریكا بڵاوكراوەتەوە، تێیدا ئەوەیان دۆزیوەتەوە كە بامیە دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی شەكری خوێن بدات و لەش لە نەخۆشییەكانی قەڵەوی و هەرس و گورچیلە ئێسك و ددان چارەسەر دەكات.
*دەوڵەمەندە بە ڕیشالی خۆراك: بامیە بڕێكی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، تەنیا لە هەشت دەنك بامیە 3 گرام ڕیشاڵی تێدایە. ڕیشاڵ زۆر سوودی هەیە و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئارەزووی برسیەتی، یارمەتی هەرسكردن دەدات، بیركردنەوە فراوان دەكات یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات و ڕێژەی ئەنسۆلین لە خوێن ڕێك دەخات.
*دژە فشار: لەوانەیە بیر لەم سوودەی بامیە نەكەیتەوە، بەڵام ئەمە پێوەندییەكی گرنگی هەیە لەگەڵ نەخۆشی شەكرەدا. فشار ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە بەرەوپێش بردنی نەخۆشی شەكرە، بەڵام لە تۆوی بامیەدا دژە ئۆكسیدێكی بەهێز هەیە كە كاریگەری دژە فشار بەرهەم دەهێنێت.
* یارمەتی دابەزاندنی كۆلیسترۆڵ دەدات: بە گوێرەی كۆمەڵەی دڵی ئەمەریكی، كۆلیستڕۆڵ بە شێوەیەكی گشتی نەخۆشی شەكرە بەرز دەكاتەوە، بەڵام لە ڕێگەی خواردنی بامیەوە ئاستی كۆڵیسترۆڵ لە لایەن مێشكەوە كۆنتڕۆڵ دەكرێ، ئەمەش بەهۆی ڕیشاڵ و دژەئۆكسیدی پێكهاتەی بامیەوە دەبێت.
بەكارهێنانی دیكەی بامیە:
بامیە نەك تەنیا سوودی بۆ نەخۆشی شەكرە هەیە، بەڵكو بۆ باشتركردنی تەندروستی بە شێوەیەكی گشتی پێویستە. ئەو دەتوانێت ڕێگە لە نەخۆشییەكانی گورچیلە بگرێت كە لەلایەن زانستەوە سەلمێنراوە. وە هەروەها هەلی دووگیان بوون زیاد دەكات و ماوەی سكپری باشتر دەكات، جگەلەوە دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و دەتوانێت تەندروستی ئێسك و ددان بپارێزێت، یارمەتی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش دەكات بەهۆی ناوەرۆكی ڤیتامین C.
سەرچاوە/ thehealthawareness
بە یەک کۆمێنتیش بێت دلخۆشمان بکەن
ReplyDelete