راهێنەری ریاڵ مەدرید دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید رایدەگەیەنێت ئەوان یارییەکی باشیان ئەنجامداوە، بەڵام تەرکیزمان لەدەستدا، لەبارەی تیمی بەرامبەریشیانەوە دەڵێت "ناتوانم بڵێم ئەتڵەتیکۆ یارییەکی باشیان کرد."
لە هەفتەری 31ی خولی پلە یەکی ئیسپانیدا هەردوو یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا بە گۆڵێک یەکسان بوون، بەو ئەنجامەش ریاڵ مەدرید هەلێکی بەخشییە بەرشەلۆنەی رکابەری تا زیاتر لێی نزیک ببێتەوە کە ئەمشەو یاریی هەیە.
لەدوای یارییەکەو لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زینەدین زیدان راهێنەری ریاڵ مەدرید وتی "شکستمان هێنا لە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم و دەبوایە لە پێنج خولەکی کۆتاییدا باشتر یاریمان بکردایە."

هەروەها وتیشی "بەڵام دەبێت هێمن بین و بیر لەیارییەکەی رۆژی چوارشەممە بکەینەوە."
رۆژی چوارشەممە یانەی ریاڵ مەدرید دەچێتە شاری میونخ بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی بایرن میونخ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.
لەبارەی گۆڕانکارییەکانی یارییەکەشەوە زیدان وتی "ویستم ئیسکۆ لە لای چەپەوە بەرگریی بکات و تۆپمان زیاتر لەلا بێت، بۆ پیپیش هیچ بژاردەیەکم نەبوو، بەڵام کێشەکە ئەوەبوو ئێمە لە پێنج خولەکی کۆتاییدا باش نەبووین."
سهرچاوه خهندان
ئامادهكردنی سهفوان
0 كۆمینت:
Post a Comment