پۆسته‌كان

تایبه‌تمه‌ندیه‌ پێشبینی کراوه‌کانی گالاکسی نۆت ٨ + وێنه‌یه‌کی دزه‌ پێکراوی




بێگومان وه‌ک ئه‌زانین له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا دوو به‌رهه‌می ناوازه‌ به ناوه‌کانی گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پله‌س له کۆنگره‌ی سامسۆنگدا نمایش کران ، بێگومان ئه‌و دوو به‌رهه‌مه‌ کۆتا به‌رهه‌می ٢٠١٧ ـی سامسۆنگ نابێت به‌ڵکو سوپرایزی تریشی ئه‌بێت ئه‌ویش له‌م ساڵدا به‌رهه‌مێکی تر ئه‌خاته‌ بازاره‌کانه‌وه‌ ئه‌ویش گالاکسی نۆت ٨ ده‌بێت به پێی زۆربه‌ی پرو پاگه‌نده‌ی سایته‌کانیش بێت له‌م سالیشدا گالاکسی نۆت ٧ به چاره‌سه‌رکراوی دێته‌وه‌ نێو بازاره‌کانی جیهان
کۆمه‌لێک له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که پێشبینی کراوه بۆ گالاکسی نۆت ٨ :
-دووگمه‌ی هۆمی وه‌ک گالاکسی ئێس ٨ سرابێته‌وه‌
– ڕوونی شاشه‌که‌ی  4K ـه‌
– شاشه‌که‌ی ٦.٤ ئینج بێت له جۆری Super AMOLED
– وه پرۆسێسه‌ری Snapdragon 835 یاخود  Exynos 9000-series له‌سه‌ر جێگر کرابێت
– ڕامه‌که‌ی ٦ گێگابایت بێت
– وه بیرگه‌ی ناوه‌کی 256GB بێت
– وه‌ هاوکاری که‌ری بیکس بی ـی وه‌ک گالاکسی ئێس ٨ له‌سه‌ر جێگیره
– وه ده‌رچه‌‌که‌ی USB-C بێت
– له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌می هۆشمه‌ند (S PEN)
– وه‌ک ئه‌لێن زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی له گالاکسی ئێس ٨ بچێت به‌ڵام هه‌ندێک شتی زیاتری تێدا به‌کار بێت
وه له مانگی ٩ ـی ئه‌مساڵدا له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی تایبه‌تی سامسۆنگدا ئاشنا ده‌بین به به‌رهه‌مه‌ی سامسۆنگیش
وێنه‌یه‌کی دزه‌ پێکراو (پێشبینیکراو):
17690467_283175032121558_847422492_n (1)
screenshot_2017-03-23-05-39-19

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری به‌نێنان بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات




سه‌رچاوه‌ تێك ئای
له‌لایه‌ن سه‌فوان ڕه‌دوان

به‌شداری پێبكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

نوسه‌ر Unknown

    كۆمێنتی بلۆگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبوك

0 كۆمینت:

Post a Comment