پۆسته‌كان

ئامادەکردنی شیرینی کۆکێز






ئارەزوومەندانی شیرینی هەمیشە هەوڵدەدەن شێوازێکی نوێی جۆری شیرینی بدۆزنەوە و ئامادەی بکەن، کۆکێز دەکرێت بڵێین جۆرێکە لە پسکویت یان شەکلەمە تامێکی خۆشی هەیە لەگەڵ چادا بۆ میوان دەتوانیت پێشکەشی بکەیت، چونکە دروستکردنی ئاسانە ئەگەر تەواوت پێکهاتەکان ئامادە بن تەنها 25-30 خولەکی بەسە.

پێداویستیەکان:
125 گرام کەرە
100 گرام شەکری بۆر

125 گرام شکری سپی
1 هێلکە
کەوچکێکی بچوک ڤانێلا
225 گرام ئارد
کەوچکێکی بچوک پیکن پاودەر
نیو کەوچکی بچوک کەمتریش خوێ
200 گرام شوکولاتە

چۆنێتی ئامادەکردنی:
لە دەفرێکدا کەرە و هێلکە و هەردوو جۆری شەکرەکە تێکەڵ بکە تا دەبێت کرێمێک.

لەدەفرێکی دیکەدا ئارد و خوێ و پیکن پاودەر و ڤانێلاکە تێکەڵ بکە.

دواتر هەردوو ئاوێتەکە تێکەڵ بکە و باش ئاوێتەی یەکدی بکە تا دەبێتە هەویرێکی گونجاو.

پاشان شوکوڵاتەکە دەکەینە سەری و تێکی دەدەین و هەویرێکی توندمان دێتە بەرهەم.(ئەگەر ئارەزووی شوکولاتە ناکەیت دەتوانیت تێی نەکەیت).

قاڵبی بچوک بهێنە و بەش بەش هەیرەکەی تێبکە وەک بسکویتی خڕ یان ئارەزووی خۆت.

 پاشان سین ناو فڕنەکە چەور دەکەین و کەمێک ئاردی پێدا دەپرژێنین، بەش بەش لەسەری ڕیزی دەکەین.

   کۆکێزەکە بخەرە فڕنەوە لەسەر پلەی گەرمی 180 پلە بۆ ماوەی 10 خولەک. 


به‌شداری پێبكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

نوسه‌ر Unknown

    كۆمێنتی بلۆگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبوك

0 كۆمینت:

Post a Comment