پۆسته‌كان

یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین هەوڵەکانی خستەگەڕ






دوێنێ سێشەممە یەکێتی تۆپی پێ نێودەوڵەتی فیفا، بڕیاریدا میسی بۆ چوار یاریی نێودەڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی سڕ بکات، بەهۆکاری وتنی قسەی نەشیاو بەناوبژیوانی یاریی نێوان ئەرجەنتین و چیلی.

بەو هۆیەوە بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین داوایەکیان ئاڕاستەی دادگای تێهەڵچوونەوەی تۆپی پێ کردووە بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەو بڕیارە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.

خۆرخی میادۆسکی ئەمینداری گشتی تۆپی پێی ئەرجەنتین دوێنی لە پۆلیڤیا رایگەیاند کە پێویستە ئەو بڕیارە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و سەرلەنوێ لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، چونکە راگرتنی چوار یاریی بۆ میسی ئەرکێکی قورس دەخاتە سەر هەڵبژاردەکەمان.

ئەو بەرپرسەی ئەرجەنتین بەجۆرێک لە جۆرەکان بڕیارەکەی فیفا بە نادادپەروەر دەزانێت و سزاکە بەقورستر لەوەی کە هەیە ناودەبات.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پلەی پێنجەمی ریزبەندی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2018ی روسیای گرتووەو چەندین یاریی قورسی ماوە بۆ ئەوەی بتوانێت بۆ ئەو پاڵەوانێتییە گەورەیە سەربکەوێت.

بەڕاگرتنی میسی زیانێکی گەورە بەر ئەو هەڵبژاردەیە دەکەوێت، چونکە کاپتن و گۆڵکار و ئەستێرەی یەکەمی تانگۆیەو شەوی رابردوو بەبێ میسی نەیانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنن و بەدوو گۆڵی بێ بەرانبەر شکستیهێنا بەرانبەر هەڵبژاردەی پۆلیڤیا.
به‌شداری پێبكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

نوسه‌ر Unknown

    كۆمێنتی بلۆگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبوك

0 كۆمینت:

Post a Comment