چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی هێرش دەکاتە سەر مێرەنگییەکان و دەڵێت تەمەننا دەکەم هەموو کات شکستبهێنن.
لەلێدوانێکیدا بۆ یەکێک لە رۆژنامەکانی ئیسپانیا چاڤی دەڵێت هەمیشە ئاواتم بووە ریاڵ مەدرید شکستبهێنێت و تەنها بۆ یەکجاریش لە تەمەنمدا هاندەری ئەو یانەیە نەبووم.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەدا کە ئایا مێسی باشترە یان رۆناڵدۆ ناوبراو دەڵێت "مێسی باشترین یاریزانی جیهانە و پلە یەکە، بەردەوام ئەوەم زانیوە کە رۆناڵدۆ دووەم باشترین یاریزانەو مێسی باشترینی جیهانە".

رۆژنامەنووسەکە پرسیاری ئەوە لە چاڤی دەکات بۆ یاریی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە لەنێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و ریاڵ مەدریدایە چاڤی وتیشی "پێشتریش وتوومە بۆ یەکجاریش هاندەری ریاڵ مەدرید نەبووم و تەماننا دەکەم شکستبهێنێت".
چاڤی ساڵانێکی زۆر لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە ئەسپی خۆی تاوداوەو چەندین نازناوی گەورەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەهاوڕێیەتی مێسی بەدەستهێناوە.

س.خندان
سەفوان ڕەدوان
0 كۆمینت:
Post a Comment