پۆسته‌كان

ریاڵ مەدرید زەبرێكی كوشندەی بەركەوت




یانەی ریاڵ مەدرید زەبرێكی كوشندەی بەركەوت و گاریس بەیلی وێَڵزی بۆ ماوەی سێ هەفتە لەدەستدا.

یانەی ریاڵ مەدرید لەبەیانێكدا بڵاویكردووەتەوە پشكنینە پزیشكیەكان دەریانخستووە گاریس بەیل لەماسولەكەكانی قاچیدا پێكانی هەیە و پێكانەكەشی پلەی دووەمە.

لای خۆشیەوە رۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە بەیل بۆ ماوەی سێ هەفتە دووردەكەوێتەوەو ناتوانێت لە لالیگادا بەرامبەر یانەكانی لاكۆرۆنیا و ڤالێنسیا و گرانادا بكات و لە هەردوو یارییەكەی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگیش بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید بێبەش دەبێت .

بەیل پێشتر بەهۆی پێكانەوە بەرامبەر سپۆرتینگ خیخۆن و بایرن میونشن یاری نەكردبوو ، لەیاری یانەكەی بەرامبەر بەرشلۆنە گەڕایەوە یاریگا و دوای 35 خولەك یاریكردن جارێكی تر دووچاری پێكان بووەوە .

ئامادەکرنی سفوان ڕەدوان
سەرچاوە خەندان
به‌شداری پێبكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

نوسه‌ر Unknown

    كۆمێنتی بلۆگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبوك

0 كۆمینت:

Post a Comment