ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی و هێرشبەری بە توانای یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لەسەر داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی دوپاتی کردەوە کە نیازی نییە بڕوات و دەیەوێت لە پاریس بمێننێتەوە.
لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی تیلیفوتی فەڕەنسی، کاڤانی وتی: "من دڵخۆشم، هەر زۆر دڵخۆشم، لەبەر ئەوەی لە پاریسم".
ئەو کەناڵە لەدوای ئەو لێدوانەی کاڤانی ئاشکرایکرد، ئەو لێدوانەی کاڤانی پەیامێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ ئیدارەی پاریس بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە و تاکوو چەند ساڵێک لەو یانەیە بمێنێتەوە.
لەکۆتایدا تیلیفوت ڕایگەیاند، ئەو لێدوانەی کاڤانی وەڵامێکە بۆ ڕاگەیاندنەکان و رۆژنامەنوسەکان بۆ ئەوەی چیتر باس لە ڕۆیشتنی کاڤانی بۆ یانەکەی تر نەکەن چونکە بە دڵنیاییەوە لە پاریس دەمێنێتەوە.
ئیدینسۆن کاڤانی لەم وەرزەدا ئاستێکی سەرسورهێنەر پێشکەش دەکات تاکوو ئێستا لەکۆی 40 یارییدا لەگەڵ پاریس 40 گۆڵی تۆمارکردووە.
سهرچاوه خهندان
ئامادهكردنی سهفوان رهدوان
0 كۆمینت:
Post a Comment